بەمەبەستی دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا سەرۆکایەتی حکومەت لەگەل ژمارەیەک وەزارەت و پارێزگارەکان کۆدەبێتەوە.
دکتۆر محەمد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە دیجیتاڵ میدیای KNNی ڕاگەیاند،، سەرۆکایەتی
حکومەت لەگەڵ هەریەک لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، تەندروستی، کشتوکاڵ، دارایی،
گواستنەوە و گەیاندن و هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێم کۆدەبێتەوە، ئامانجی کۆبونەوەکەش
دانانی میکانیزم و ڕێوشوێنی پێویستە بۆ
ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەوەش دوای ئەوەی چەند حاڵەتێکی توشبون و گیانلەدەستدان بە
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران تۆمارکرا، لە هەرێمیش ڕێوشوێنەکان بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی
ڤایرۆسەکە توندکراوە..
1044 جار خوێندراوەتەوە