200 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە سۆران کە لە ئێران گەڕاونەتەوە، خرانە ژێر چاودێری تەندروستی.
سیروان حوسێن گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان كە پێشتر گەشتی ئێرانیان كردبوو، لە ڕێی خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران گەڕانەوە هەرێمی كوردستان.
وتیشى، ئەو هاووڵاتیانە سەرەتا لە رێی تیمەكانی تەندروستییەوە پشكنینان بۆ كراوە و ئێستاش بەڕێگەوەن بۆ نەخۆشتانەی گشتیی سۆران.
ڕونیشیكردهوه، هەر هاووڵاتییەك لە ڕۆژانی داهاتووشدا بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، بە پێی ڕێنماییە تەندروستییەكان، دەبێ بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
لاى خۆیهوه، دكتۆر كاروان جەمال بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران وتى، تیمەكانیان ئامادەن بۆ ئەوەی لە كاتی گەیشتنی ئەو گەشتیارانە جارێكی تر پشكنینیان بۆ بكەنەوە بۆ ئەوەی لە تەندروستیان دڵنیا ببنەوە.
ئهوهشى ئاشكراكرد، كه بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیقام و وەزیری تەندروستی لە دوو هوتێل لە شاری سۆران جێگەیان بۆ گیراوە و لەوێ دەمێننەوە، پێویستە تا 12 ڕۆژ لەژێر چاودێری پزیشكیدا بن، ئەو كات ڕێگەیان بدرێت بگەڕێندرێنەوە ناو خێزانەكانیان.
سەبارەت بەوەی بوونی دەرمانی چارەسەری بۆ ئەو كەسانەی تووشی ئەو جۆرە ڤایرۆسە دەبن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران وتی نەك لای ئێمە، لە هەموو عێراقیش دەرمانی چارەسەری نیە، بەڵام هەموو پێداویستییەكانی خۆپارێزیمان ئامادە كردووە.
36139 جار خوێندراوەتەوە