نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند،چەکی ڕاوی
باڵندە دژی خۆپیشاندەران بەکارهێنراوە،بەهۆیەوە نزیکەی 200 کەس لە شارەکانی بەغداد
و کەربەلا بریندار بوون.
لەبەیاننامەیەکدا،جینین بلاسخارت، نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان
لە عێراق ڕایگەیاند، زانیاری وردیان لەبەردەستدایە کە چەکی ڕاوی باڵندە دژی خۆپیشاندەران
لە هەردوو گۆڕەپانی تەحریر و خەلانی بەکارهێنراوە، تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا لانیکەم
50 کەس برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکانیان بەهۆی ئەو ئاربیجیانەی
ئاڕاستەی خۆپیشاندەران کراون لە شاری کەربەلا زیاتر لە 150 کەس لە مانگی ڕابردوودا
برینداربوون.
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، ئیدانەی
بەکارهێنانی توندوتیژی و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران بە چەکی تاپڕ دەکات، داواشدەکات لایەنە ئەمنییەکان سەلامەتی گیانی خۆپیشاندەران
بپارێزن.
636 جار خوێندراوەتەوە