ئەمشەو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی کەی وەن لە شاری کەرکوک کە سەربازە ئەمریکییەکانی تێدایە.
سەرچاوە ئەمنییەکانی شاری کەرکوک رایانگەیاند، ئەمشەو بە چەند موشەکێک هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازی کەی وەن لە شاری کەرکوک، کە بەشێک لە سەربازە ئەمریکییەکانی تێدایە.
دوای هێرشە موشەکییەکە، فڕۆکە ئەمریکییەکان بەسەر بنکەکە و ئاسمانی شاری کەرکوکدا سوڕاونەتەوە.
شانەی ئەمنیش رایگەیاند، ئەو سەکۆیەیان دۆزیوەتەوە کە موشەکەکەی لێوە ئاڕستە کراوە و ١١ موشەکی لەسەر بووە.
دەربارەی زیانەکانی موشەکەکەش شانەی ئەمنی ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
کۆتایی ساڵی رابردوو، ئەمریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد کە لەپشت هێرشکرنە سەر بنکەی سەربازی کەی وەنەوە بووە، کە بووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکیی.
3387 جار خوێندراوەتەوە