پۆلیسی مەدینە: هاوڵاتییەکی عێراقیمان دەستگیرکردووە کە بانگەشەی چاککردنەوەی نەخۆش دەکات

KNN : Kurdish News Network
05:41 - 11/02/2020
عێراق
+
-

پۆلیسی مەدینە رایگەیاند، کەسێکی بە رەگەز عێراقییان دەستگیرکردووە، کە لەناو خەڵکی مەدینەدا بانگەشەی چاککردنەوەی کەسانی کوێر و نەخۆشی کردووە.

حسین قەحتانی وتەبێژی پۆلیسی مەدینە وتی، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە تەمەنی ٥٠ ساڵ دەبێت، دوای ئەوەی ڤیدیۆکانی بڵاوکراوەتەوە لە شاری مەدینە، گوایە چارەسەری نەخۆش دەکات، بەدوایدا گەڕاون و دەستگیریان کردووە.

قەحتانی ئاماژەی بەوەش کردووە، رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر ئەو کەسە گرتووەتە بەر و لە ئێستادا راگیراوە.

دوای لێدوانەکەی وتەبیژی شاری مەدینە، چەند پەڕەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە شاری مەدینە، ڤیدیۆی مەلا عەلی کەڵەکیان داناوە کە لە شاری مەدینە "بانگەشەی چارەسەری نەخۆش" دەکات و نووسیویانە ئەم کەسە کە ناوی "ملا علی"یە، بانگەشەی چارەسەرکردنی نەخۆش دەکات، بۆیە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

تا ئێستا مەلا عەلی کەڵەک یان کەسێکی نزیکی، لەبارەی ئەم هەواڵەوە روونکردنەوەیان بڵاونەکردووەتەوە.

 

5677 جار خوێندراوەتەوە