قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەلمەتیکی
فراوانی دابەسکردنی غاز دەستیپیکردووە و هەموو گەڕەکەکان دەگرێتەوە.
لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی
رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی، بە سەرپەرشتی لیژنەكانی قائیمقامیەت و ئاسایشی ئابوری،
لە بەردەم تەلاری ھونەر، ھەڵمەتێكی فراوان بۆ دابەشكردنی غاز بۆ سەرجەم گەڕەكەكانی
سلێمانی دەستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەنها دوێنێ لەناو
شاری سلێمانی، 21 هەزار بوتڵ غاز دابەشكراوە و ئەمڕۆش 14 تانكەری دیكەی غاز هاتوونەتە
ناو شاری سلێمانی.
لەشكر حەمید وتیشی، پێشتر رۆژانی هەینی وەكیلەكانی دابەشكردنی
غاز، غازیان دابەشنەدەكرد، بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فراوان دابەشدەكرێت و هەموو ماڵێك
دەتوانێت بوتڵە بەتاڵەكانی پڕ بكاتەوە.
1436 جار خوێندراوەتەوە