دوای واژۆکردنی لەلایەن سەرۆکی هەرyمەوە، یاسای چاکسازی
لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠، (یاسای چاکسازی لە مووچەو دەرماڵە و
بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق) لە ژمارەی دوێنێی
رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
بە بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایعدا، یاسای چاکسازی
دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پڕۆژە
یاسای چاکسازی پەسەندکرد و لە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠دا، یاساکە لەلایەن
پەرلەمانەوە پەسەند کرا.
لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠یش، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی
کوردستان، یاساکەی واژۆ کرد.
6452 جار خوێندراوەتەوە