عەربەت.. خۆپیشاندان دژی نەبونی خزمەتگوزاری دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
10:57 - 04/02/2020
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی عەربەت دژی نەبونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانیان کرد.

 

خۆپیشاندەرانی عەربەت، ڕێگەی سەرەکی عەربەت -سلێمانیان داخستووە و داوای دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و سوتەمەنی دەکەن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن ماوەی سێ ساڵە نەوتی سپییان بۆ دابین نەکراوە، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان لە ئاستێکی خراپدایە.

 

خۆپیشاندەران باس لەوەش دەکەن، لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانیان بەردەوام دەبن هەتا ئەو کاتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامیان دەدەنەوە.





1198 جار خوێندراوەتەوە