کەشناسی هەرێم: بەفر و باران بارین دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:35 - 04/02/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی لەسەرجەم شارەکان، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و باران بارین دەستپێدەکاتەوە، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

لە هەولێر، بەرزترین پلەکانی گەرما، 10 و سبەی 11 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 9 و سبەی 10 پلە دەبێت.

لە دهۆک بەزرترین پلەی گەرما، 10 و سبەی 11 پلە دەبێت، هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما، 12 و سبەی 13 پلە دەبێت.

 

 

 

4973 جار خوێندراوەتەوە