خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان: 60٪ ی هەولێر بێکارەبا دەبێت

KNN : Kurdish News Network
10:42 - 02/02/2020
کوردستان
+
-

دژی بریاری بێدەنگکردنی مۆلیدەکانیان بەشێک لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری هەولێر گردبونەوە.

 

ژمارەیەک لەو خاوەن مۆلیدانە ئاماژە بۆئەوەدەکەن، تێچووی بێدەنگکردنی مۆلیدەکانیان زۆرە و لەتوانای ئەواندا نییە ئەو بریارە جێبەجێبکەن، دەشڵین، دەبوایە پارێزگاری هەولێر پێش دەرکردنی ئەو بڕیارە لەگەڵیان کۆببوایەوتەوە و ڕای ئەوانیشی وەربگرتایە.

 

دەشڵێن، لەوەرزی هاویندا بەهۆی ئەوەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، مۆلیدەکان توانای ئەوەیان نابێت بکرێن بە بێدەنگ، خاوەن مۆلیدەیەکیش جەختدەکاتەوە ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێبکرێت 60٪ ی هەولێر بێکارەبا دەبێت.

 

گردبونەوەی ئەو خاوەن مۆلیدانە لەکاتێکدایە، پارێزگاری هەولێر ڕۆژی 1 ی ئایاری وەک دوا وادە دیاریکردووە بۆ ئەوەی خاوەنەکانیان مۆلیدەی بێدەنگ دابنێن.



1679 جار خوێندراوەتەوە