نرخی
یه‌ك کاتژمێر ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان، بۆ مانگی یه‌ك (كانونی دوه‌م) به
39 دینار دیاریكرا.
لە کۆبونەوەیەکدا لە قایمقامییەتی
سلێمانی نرخ و بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا، به‌گوێرى نرخی گازوایل له
بازاڕه‌كان، نرخى یه ك کاتژمێر ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی
بە (39) سی ونۆ دینار دیاریكرا،واتە بۆ هەر ئەمپێرێک بڕی 11 بۆ 12 هەزار دینار لە
هاوڵاتیان وەردەگیرێت، بەتێكڕایی مۆلیده‌كانیش
لەنێوان (280) بۆ (310) کاتژمێر كاریان كردووە.
سه‌باره‌ت بە خشتەی پێدانی كارەبای
مۆلیدە لە مانگی (یه‌ك) كاتژمێر (6:30) بۆ (8)ی بەیانی و لە كاتژمێر (1)ی
پاشنیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو كاردەكەن، لە رۆژانی هەینیدا بەیانیان مۆلیده‌كان كارناكه‌ن،
به‌ڵام لە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆوه كاره‌با بۆهاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن.
22757 جار خوێندراوەتەوە