بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم،
پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پیشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لەسەرجەم
شارەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
لە هەولێر بەزرترین پلەکانی گەرما 9 و سبەی 10 پلە دەبێت،
لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 7 و سبەی 8 پلە دەبێت.
هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما، 11 و سبەی 13
پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما 7 و سبەی 9 پلە دەبێت.
1970 جار خوێندراوەتەوە