پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی باندێكی گەورەی دزیكردنی
راگەیاند، كە لە 7 كەس پێكهاتوون و بە چەند ئۆتۆمبێلێك (3) مۆلیدەی گەورەیان لە
هەولێر دزیبوو.
دلێر نەجات
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، شەوی ڕابردوو زانیاری گەیشتە پۆلیس
بە بوونی باندێكی گەورەی دزیكردن لە شاری هەولێر، بۆیە پۆلیس دوای لێكۆڵینەوەیەكی
ورد، توانی ناسنامەی (7) تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر
وتیشی، سێ تۆمەتباری سەرەكی، كە هەڵسابوون بە دزینی مۆلیدەكان، دەستگیر كران و
هەروەها ئەو كەسەش قۆڵبەست كرا كە مۆلیدەكانی لەو تۆمەتبارانە كڕیبۆوە، لەگەڵ
دەستگیركردنی 3 تۆمەتباری دیكە كە لەو تاوانەوە تێوە گلابوون، بۆیە كۆی گشتیی ئەو
تۆمەتبارانەی دەستگیر كراون، 7 تۆمەتبارن.
عەمید دلێر نەجات
ئاشکراشیکرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و بەبڕیاری دادوەر و
بەپێی مادەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێڕاقی بەندکراون.
2164 جار خوێندراوەتەوە