کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەبەر
نەبونی مۆڵەتی تەندروستی (9) شوێنیان
داخستوە.
سەرهەنگ جەلال بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری
پاراستنی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی چاودێری تەندروستی
و سەلامەتی خۆراک (9) شوێنیان داخست کە پێنج
سەرتاشخانە و سێ شیرەمەنی و سەمونخانەیەك بون.
راشیگەیاند، هۆكاری داخستنی ئەو شوێنانە لەبەر نەبونی مۆڵەتی
تەندروستی بوەو داواش لە هاوڵاتیان دەکەن لەکاتی بینینی هەر سەرپێچیەک ئاگاداریان
بکەنەوە.
702 جار خوێندراوەتەوە