بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانى شارەکانى هەرێم نیمچە هەور دەبێت و سبەى دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، دواتر بارینى باران و بەفر دەستپێدەکات.
لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما، 15 و سبەی 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 13 و سبەی 10 پلە دەبێت.
هاوکات لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما 14 و سبەی 10 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما 16 و سبەی 14 پلە دەبێت.
2448 جار خوێندراوەتەوە