له‌ 180 ساڵدا 2019 دووەم گەرمترین ساڵ بووه‌

KNN : Kurdish News Network
11:41 - 29/01/2020
کوردستان
+
-

له‌ ماوه‌ى 180 ساڵدا 2019 دووەم گەرمترین ساڵ بووه‌ و كه‌شناسیش هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى كه‌ تا دێت بارودۆخ و ریتمەكانی كەش و هەوا توندترو ئاڵۆزتر دەبن لەسەر هەسارەی زەوی. 

 

به‌پێى ڕاپۆرتێك كه‌، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم،  بڵاوکردەوە، بە پێی دوو لێكۆڵینەوەی جیا یەكیان لە رێگەی ئاژانسی ناسا، و ئەوی دیكەشیان لە رێگەی ئیدارەی نیشتیمانی بۆ ئۆقیانوس و بەرگەهەوا، ئەنجامدراوە دەركەوت كەوا پلەكانی گەرمای تۆماركراو لەساڵی 2019 بەرزترین رێژەی تیادا بووە دوای ساڵی 2016 یان بە واتایەكی دیكە ئەوەیان دووەم بەرزترین رێژەی پلەی گەرمییە كە بە درێژایی 180 ساڵی رابردوودا تۆمار دەكرێت.


به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌، ساڵی 2019 بووە ساڵی 44 ەمین گەرمترین ساڵ كە یەك لەدوای یەك رێژەی بەرزی پلەی گەرمی تیایاندا تۆمار دەكرێن دوای كۆكردنەوەی داتا لە 20.000 وێستگەی كەشناسی لە سەرتاپای جیهان.


به‌پێى زانیاریه‌كان، ساڵی 2019 بووە دووەم ساڵ لە نێو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوای 1973 كە بەرزترین رادەی شێی و باران بارینی تیادا تۆمار كراوە.


دەرەنجامەكان ئاماژە بەوە دەدەن كەوا تا دێت بارودۆخ و ریتمەكانی كەش و هەوا توندترو ئاڵۆزتر دەبن لەسەر هەسارەی زەوی، وە بەرزبوونەوەی نێوەندەكانی پلەی گەرمیی جیهانیی تا ئاستی 1.1 پلەی سیلیزیی یەكێكە لەو گۆڕانكاریانەو گەڕانەوەی بۆ باری پێشووتری نیمچە مەحاڵە.

695 جار خوێندراوەتەوە