كه‌ش و هه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ى شاره‌كانى هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه‌

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 29/01/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانى شارەکانى هەرێم نیمچە هەور دەبێت، له‌گه‌ڵ بارینى ئه‌گه‌رى به‌فر له‌ كاته‌كانى ئێواره‌دا به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان. 

لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما، 15 و سبەی 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 14 و سبەی 13 پلە دەبێت.

هاوکات لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما 13 و سبەی 12 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما 15 و سبەی 14 پلە دەبێت.

 

7674 جار خوێندراوەتەوە