به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه له‌سه‌ر ِرێگاى نێوان ڕاپەڕین - سلێمانی دوو كه‌س برینداربون.
په‌یامنێرى دیجیتاڵ میدیایى KNN ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كه وه‌ڕگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێكى جۆرى تاكسى بوه له‌سه‌ر ڕێگاى نێوان ڕاپەڕین - سلێمانی، له نزیك فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی.
وتیشى،ڕووداوه‌كه دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو ڕوویداوه و به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه‌وه شۆفێر و سه‌نشینه‌كه‌ى برینداربون و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێى زانیارییه‌كان ڕووداوه‌كه به‌هۆى تیژڕه‌ویی و پابه‌ند نه‌بون به‌ڕێنماییه‌كانى هاتوچۆ ڕویداوه.

ئارى لوقمان
1323 جار خوێندراوەتەوە