وادەی کۆتایهێنان بەوەرگرتنی پارەی خزمەتگوزاری لە پرۆژەکانی
نیشتەجێبوون ڕاگەیاندرا، لەدوای ئەو وادەیەشەوە حکومەت خۆی ئەرکی پێدانی پارەی
خزمەتگوزاریی و ئاسایش، بەخاوەن پرۆژەکان دەگرێتە ئەستۆ.
بەپێی
بڕیارێکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان، لە ڕێکەوتی 1/6/2020 ئەمساڵ حکومەت خۆی ئەرکی
پێدانی پارەی خزمەتگوزاری و ئاسایشی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەگرێتە ئەستۆ،
هاوشێوەی گەڕەکەکان مامەڵە لەگەڵ پرۆژەکان دەکرێت.
هەروەها،
سەرجەم ئەو پرۆژانەش دەگرێتەوە کە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان نییە، و لە ئێستادا بڕایرەکە
نێردراوە بۆ سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی کاریپێبکرێت.
لە
بڕیارەکەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێناندا هاتووە، ئەو کەسانەی قەرزی کەڵەکەبوی پرۆژەکانی
نیشتەجێبونیان لایە و نەیانداوەتەوەلەڕۆژی هەڵگرتنی پاشەکەوت لێیان وەردەگیرێتەوە.
ئاماژە بۆئەوەشکراوە، ئەو سودمەندانەی ٨٠٪ نرخی یەکەکانیان
وەرگرتووە ماوەی دانەوەی قەرزەکانیان لە 10 ساڵەوە دەکرێتە 20 ساڵ.
1563 جار خوێندراوەتەوە