ئەو وڵاتەی رۆژانە 95 كەسی تێدا دەكوژرێت

09:50 - 23/01/2020
جیهان

ئاستی تاوانەكانی كوشتن لە وڵاتی مەكسیك ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات و رۆژانە 95 كەسی تێدا دەكوژرێت، كە بۆ هەر 15 خولەكێك دەكاتە یەك كەس. 

 

بەپێی زانیارییە فەرمییەكانی حكومەتی مەكسیك، لە ساڵی 2019 دا نزیكەی 35 هەزار تاوانی كوشتن لەو وڵاتە تۆماركراوە، ئەوەش یەكسانە بەو ژمارەی كە لە ساڵی 1997 تۆماركراوە. 

 

ئەوەش لەكاتێكدایە لە وڵاتێكی وەكو سوریا كە ماوەی چەند ساڵێكە شەڕی ناوخۆی تێدایە، لە ساڵی 2019 دا 11 هەزار كەس لە مەدەنی و سەربازی كوژراون. 

 

بۆ دەربڕینی ناڕەزاییش چالاكانی مەكسیك رێپێوانێكی ناڕەزایی بە دووری 130 كیلۆمەتر ئەنجام دەدەن بە ناوی " رێپێوانی ئاشتی" . 

 

رێپێوانەكە ئەمڕۆ لە شاری موریلۆس دەستپێدەكات و ماوەی سێ‌ رۆژ دەخایەنێت و لە شاری مەكسیكۆی سیتی پایتەخت كۆتایی دێت. 

 

ئەوەش لەكاتێكدایە گروپەكانی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان بەهۆكاری سەرەكی بەشێكی زۆر لە تاوانەكانی كوشتن لەو وڵاتە دادەنرێن و وێنەی ئەو وڵاتەیان ناشیرین كردوە. 

5015 جار خوێندراوەتەوە