چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

KNN : Kurdish News Network
11:01 - 18/01/2020
کوردستان
+
-

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان کردووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، شوینەواری چەقۆ بەجەستەیەوە بووە و بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەوتەی گەنجەکە چوار کەس لە ناو ئۆتۆمبیل دابەزیون و بەچەقۆ هێرشیان کردۆتە سەر و کەسەکانیش نەناسراو بوون.


بەوتەی پۆلیس ئەو گەنجەی هێرشی کراوەتە سەر تەمەنی 20 سالە و دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەرەو لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 413 فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

5844 جار خوێندراوەتەوە