به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه، کارمەندێكى تایبەت بە بەستنی تابلۆی ئوتومبیل لەکاتی دەوامی فەرمی خۆیدا گیانی لەدەستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، کەمێک پێش ئێستا یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیای ژاڵەی دەربەند تایبەت بە بەستنی تابلۆی ئوتومبیل لەکاتی دەوامی فەرمی خۆیدا بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە گەراجی تابلۆبەستن گیانی لەدەستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه كه، رووداوەکە بە هۆی ئوتومبیلێکی کرێ (پاص) جۆری مارسیدس روویداوه کە خۆی پێدا کێشاوەو لەکاتێکدا کارمەندەکە خەریکی بەستنی تابلۆ بووە بۆ ئوتومبیلێکی بارهەڵگر و بەداخەوە دوای چەند دەقەیەک بەهۆی بەهێزی بەرکەوتنەکەوە گیانى له‌ده‌ستداوه.
8435 جار خوێندراوەتەوە