جۆی هود
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
رایدەگەیەنێت، واشنتۆن ئامۆژگاری عێراق دەكات، سیستمی بەرگری موشەكی ئێس 400 ی
روسی نەكرێت، ئەگەرنا رووبەرووی سزا دەبێتەوە.
میدیاكانی ئەمریكا لە زاری هودەوە بڵاویانكردوەتەوە، بێ گومان
بابەتی كڕینی ئەو سیستمە بەرگرییە لە روسیا، بەغداد رووبەڕووی سزا دەكاتەوە، بۆیە
ئامۆژگاری هاوپەیمانەكانمان دەكەین كارێكی لەو شێوە نەكەن.
ئەوەش لەدوای ئەوەهات پێشتر سەعد جەواد قەندیل باڵیۆزی عێراق لە
تاران لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی روسی رایگەیاندبوو، بەغداد لەگەڵ مۆسكۆ
گفتوگۆ دەكات سەبارەت بە كڕینی سیستمە موشەكییەكە و ئەگەریش هەیە سیستمەكە بكرێت.
پێشتریش محەمەد رەزا سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە
پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، بەغداد گفتوگۆكانی لەگەڵ مۆسكۆ دەستپێدەكاتەوە بۆ
كڕینی سیستمی بەرگری موشەكی ئاسمانی كە لە ساڵی 2017 ەوە دەستیپێكردوە، بەڵام
هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر عێراقدا، گفتوگۆكانی راگرتووە
978 جار خوێندراوەتەوە