نەتەوەیەکگرتووەکان داواى چارەنووسی ١٦٤٢٠ بێسەروشوێنبووی سەردەمی رژێمی بەعس له حكومهتى عێراق دهكات، حكومهتى ههرێم و ناوهندیش لیژنهیهك بوۆ بهدواداچون پێكدههێنن.
لە کۆبوونەوەکانی خولی ١١٨ ی تیمی کاری پەیوەست بە بێسەروشوێنبوونی زۆرەملێی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە جنێڤ بهڕێوهچوو، داوای لە حکومەتی عێراق کراوە کە زانیاری تەواویان پێ بدات دەربارەی چارەنووسی ١٦٤٢٠ کەسی بێسەروشوێنبووی سەردەمی رژێمی بەعس کە زۆربەیان هاووڵاتیی کوردستانن.
لهئێستاشدا حکومەتی فیدراڵ لیژنەیەکی ناوەندەی پێکهێناوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەندامە تێیدا بهمهبهستى بهدواداچون بۆ ئهو كهیسانه.
لاى خۆیهوه، دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی لیژنەیەکی ناوەندیی پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە کە نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ئەندامە لەم لیژنەیە بە مەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتێک دەربارەی چارەنووسی ١٦٤٢٠ بێسەروشوێنبووی سەردەمی رژێمی بەعس و پێشکەش کردنی بە تیمی کاری پەیوەست بە بێسەروشوێنبوونی زۆرەملێی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی کەیسەکان رووداوەکان و لە ئێستادا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بەدواداچوونیان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی لیژنەی ناوەندی حکومەتی فیدراڵەوە راپۆرتێک پێشکەش بە تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بکرێت.
وتیشى، لە سەردەمی رژێمی بەعس سەدان هەزار هاووڵاتی کوردستان بە شێوازی جیاجیاوە بێسەروشوێنکراون و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە و ئەو کەیسانەی کە تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان باسیان لێدەکات بەشێکی زۆر کەمن بە بەراورد بەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجامدراون.
722 جار خوێندراوەتەوە