میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە سبەینێ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆببێتەوە.
 
 
ئەو میدیایانە ئاماژەیان بەوەشکردوە سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانە لەسەر خاکی عێراق.
 
 
ئەمە یەکەمین سەردانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانە لەدوای دەست بەکاربوونی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ بۆ هەرێمی کوردستان.
                
 
              1213 جار خوێندراوەتەوە