وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەربارەی هێرشە موشەکییەکانی ئێران رایگەیاند،
دوژمنکارییەکەی ئێران بۆ سەر عێراق رەتدەکەینەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بە توندی وەڵامی ئێرانی دایەوە و وتی، "هێرشە دوژمنکارییەکەی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەمان رەتدەکەینەوە و نابێت خاکی وڵاتەکەمان بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر بەکاربهێندرێت."
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێ و بکرێتە رێڕەوی هێرشی وڵاتان بۆ سەر یەکتر، ئەم هێرشانەش پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراقە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر هێرشە موشەکییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگدەکرێت.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران بە ١٥ موشەک هێرشی کردە سەر هەردوو بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و هەریر لە پارێزگای هەولێر.
26447 جار خوێندراوەتەوە