وەزیری دارایی: دابەشکردنی موچە دواناکەوێت

KNN : Kurdish News Network
03:52 - 07/01/2020
کوردستان
+
-

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند دابەشکردنی موچە دواناکەوێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێتەوە.

 

 

لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، لە بینای پەرلەمانی کوردستان، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رەنگە رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی موچە دەست پێ بکاتەوە.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبونەوەیان لەگەڵ لیژنەکانی پەرلەمان بۆ تەواوکردنی کۆبونەوەکانی ترە لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی.

 

 

پێشتریش وەزیری دارایی  حکومەتی هەرێم، دڵنیای دابووە فەرمانبەران کە دابەشکردنی موچە هیچ کێشەیەکی نیە  و٣٠ رۆژ جارێک موچە دابەش دەکرێت.

22254 جار خوێندراوەتەوە