جەعفەر شێخ مستەفا لە کاندیدبوون بۆ ئەنجومەنی گشتی یەکێتی(سەرکردایەتی) کشایەوە و هۆکاری کشانەوەکەشی بۆ دیجیتاڵ میدیای KNN ئاشکرادەکات.
لە لێدوانێکدا بەپەیامنێری دیجیتاڵ میدیایKNN ی راگەیاند بە خواستی خۆی کشاوەتەوە و دەیەوێت ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی کە لەلایەن کۆسرەت رەسوڵەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەمڕۆ کارەکانی یەکەمین رۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بەڕێوەچوو لە کۆنگرەکەدا ئەنجومەنێک بەناوی ئەنجومەنی باڵای سیاسی پێکهێنرا و کۆسرەت رەسوڵ بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە دیاریکرا.
هەروەها هەشت ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەبنە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە.
هاوکات هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی و رێواز فایەق بەهۆی ئەوەی پۆستی باڵایان هەیە بە ئەندامی ئەنجومەنی گشتی(سەرکردایەتی) هەڵبژێردران.
33862 جار خوێندراوەتەوە