نەخۆشخانەی
گوێدرێژەکان لە فەڵەستین جگە لە گوێدرێژ دەیان جۆری دیکەی ئاژەڵی تێدایە و
چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.
پەناگەی گوێدرێژەکان
کە خەڵکی ناوچەکە ناویان لێناوە "نەخۆشخانەی گوێدرێژەکان" لە فەڵەستین،
بووە بە شوێنی پاراستن و چارەسەرکردنی دەیان گوێدریژ و ئاژەڵی دیکە.
لە نەخۆشخانەکەدا جگە لە
گوێدرێژ، دەیان ئەسپ و هێستریشی تێدایە و چەند دکتۆرێکیش چاودێرییان دەکەن.
راکان سیلوس کە دکتۆرێکی
ڤێرتەرنەرییە بە رۆژنامەی ئیندیپێندینتی راگەیاندووە، لە سەرەتای دروستکردنی ئەم
پەناگەیەوە تاکو ئێستا، هەرشتێک پێویست بووبێت بۆ ئاژەڵەکان لە چارەسەر و چاودێری
ئەنجامیان داوە.
وتیشی، سەرجەم ئەو ئەو
ئاژەڵانەی خاوەنیان هەیە یان بێخاوەنن، بێبەرامبەر چارەسەریان بۆ دەکرێت و لە
ئێستاشدا ٤٤ گوێدرێژ، هێستر و ئەسپ لە نەخۆشخانەکەدان.
دوای ئەوەی
هاوڵاتییەکی بەریتانی بە ناوی لوسی فێنسم لە ساڵی ٢٠٠٠ لە فەڵەيستین گوێدرێژێکی
بریندار و بێخاوەن دەبینێت، پاساپۆرتی بۆ دەردەکات و بۆ چارەسەر دەیبات بۆ
بەریتانیا، دواتریش بڕیار دەدات لە فەڵەستین شوێنێکی تایبەت بۆ هێستر، ئەسپ و
گوێدرێژەکان دروست بکات، تاکو چاودێریی بکرێن و چارەسەری پزیشکییان بۆ بکرێت.
1006 جار خوێندراوەتەوە