سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار موشەکی کاتیۆشا لە دەوروبەری
فڕۆکەخانەی سەربازی بەغداد کە دەکەوێتە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتییەوە کەوتنە
خوارەوە.
شانەی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،بنکەیەکی سەربازی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە چوار موشەکی کاتیۆشاکراوەتە ئامانج.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە بە هۆی هێرشەکەوە موشەکانەوە شەش سەرباز بریندار بوون.
شانەی ئەمنی عێراق باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لەو
شوێنە بڵاوەیان پێکراوە.
562 جار خوێندراوەتەوە