ئەمڕۆ موچەی یەکەی حەفتا و هەشتا دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:21 - 09/12/2019
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆش دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول بەردەوام دەبێت و موچەی یەکی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردوە کە دوێنێ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا وەزیری دارایی دڵنیای دایە فەرمانبەران کە 30 رۆژ جارێک موچە دابەش دەکرێت و هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی موچەدا نیە.

موچەی مانگی ئەیلول کە ئێستا دابەش دەکرێت دەیەمین موچەی بێ پاشەکەوتە دابەش دەکرێت.

1232 جار خوێندراوەتەوە