پۆلیسی
هیندستان رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکدا لەشاری نیودەلهی
هیندستان 43 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی
ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی شاری
نیودەلی ناوچەی ئاناج ماندی کەوتوەتە،لە کاتێکدا لەبەردەمی کارگەکە زیاتر لە 50 کرێکار
خەوتبون
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی روداوەکەوە زیاتر لە 43
کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان کرێکاران، تا ئێستاش بەدیاریکراوی هۆکاری
ئاگرەکە نازاندرێت، بەڵام 30 تیمی فریاگوزاری گەیشتونەتە شوێنەکە و دۆخەکە
کۆنتڕۆڵکراوە.
تیمە فریاگوزاریەکانی هیندستان توانیویانە گیانی
22 کرێکار رزگاربکەن، کە لەناو کارگەکەدا گیریان خواردبو.
بەگوێرەی راپۆرتی
پۆلیسی هیندستان، ئاگرەکە لە روبەڕی 55 مەتر چوارگۆشەدا بڵاوبوەتەوە و بەوهۆکارەش
رێگای سەرەکی هاتوچۆی رانی جانسی لە نزیک کارگەکە بەروی شوفێراندا داخراوە
535 جار خوێندراوەتەوە