ترەمپ بۆ خەڵکی ئەمریکا: دەبێت رۆژی یەکجار بچنە توالێت

08:56 - 07/12/2019
جیهان

دۆناڵید ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانە لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی و دەڵێت چۆن دەبێت رۆژانە 10 بۆ 15 جار بچنە توالێت و ئاوێکی زۆر سەرف بکەن.

ترەمپ دەشڵێت پێویستە رۆژانە یەکجار بچنە توالێت،چونکە ئاو بەفیڕۆدان لەسەر حکومەت دەکەوێت.

دۆناڵد ترەمپ قسەی بۆ کۆمەڵێک بازرگان کرد و وتی لێکۆلێنەوە لەو کەسانە دەکەین کە ئاو زۆر سەرف دەکەن،هەروەها نابێت لە کاتی خۆشۆردندا ئاوی گەرم زۆر بەکاربهێنن، چونکە خەڵک هەیە ئاوی گەرمی نیە.

ترەمپ باسی ئەوەشیکرد زۆر خۆشحاڵە کە ئیستا گڵوپی زەرد نەما و بووە بەسپی چونکە ئەو گڵۆپە زەردانە رەنگی منی ئەکرد بە پرتەقاڵی،بەڵام ئێستا قۆز دەرەکەوم.

8454 جار خوێندراوەتەوە