ئەندامێکی هێزی ئاسمانی سعودی لە نێو بنکەیەکی سەربازیدا لە ئەمریکا تەقە
دەکات و 3 سەربازی ئەمریکی دەکوژێت.
حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا رایگه‌یاند،
ئه‌ندامێكی هێزی ئاسمانیی سعودیه، كه مه‌شق و راهێنانی له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرت،
له‌نێو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌دا ته‌قه‌ی كردوه و سێ كه‌سی كوشتوه
و حه‌وتی دیكه‌شی برینداركردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ئه‌ندامه‌كه‌ی هێزی
ئاسمانیی سعودیه له‌لایه‌ن حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌وه نێردراوه بۆئه‌وه‌ی مه‌شق و
راهێنانی پێبكرێت، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی كردوه.
هاوکات، میدیاکانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه
ناوی (محه‌مه‌د سه‌عید شه‌مرانی)یه و له هێزی ئاسمانیی سعودیه خوێندكاربوه و له‌نێو هۆڵی خوێندندا ته‌قه‌ی له هاوڕێكانی كردوه، دواتر هه‌ر له‌وێدا خۆشی كوژراوه.
ئه‌و شوێنه‌ی روداوه‌كه‌ی تێدا بوه، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ربه
هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكایه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی بنساكولا له ویلایه‌تی فلۆریدا
و نزیكه‌ی 16 هه‌زار سه‌ربازی تێدایه، كه ساڵانه مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازانی
وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و ساڵانە سەدان سعودیش لەو بەرنامەیە
سودمەند دەبن.
لەسەر ڕوداوەکە ، شا سه‌لمان
بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی كرد و به تاوانێكی قێزه‌ون
وه‌سفی كردوه.
1385 جار خوێندراوەتەوە