سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی سوریا
ئاشکرایکردووە کە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد (ئەنەکەسە) سەردانی مۆسکۆ
دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ڕوسی کۆدەبنەوە.
مەحمود عەرەبۆ، سەرکردە لە پارتی دیموکراتی
سوریا ئاشکرایکردووە ڕۆژی پێنجشەممە شاندێکی ئەنەکەسە لەسەر داوای وەزارەتی
دەرەوەی ڕوسیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا
کۆدەبنەوە.
ئەو سەرکردەیە ئاشکرای کردووە کە ئەوان لەگەڵ
وەزارەتی دەرەوەی روسیا گفتوگۆ دەکەن لەسەر هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان
و ئاوارەبوونی خەڵكی کورد لەناوچەکە.
وتوشیەتی "ڕاستەوخۆ داوا لە روسیا دەکەین
پشتگیری کورد و مافەکانی بکات لە ئایندەدا و لە دەستووری نوێی سوریادا".
ئەنجومەنی
نیشتمانیی کورد یان ئەنەکەسە دامەزراوەیکی
سیاسییە لەدوای خۆپیشاندانەکانی خەڵكی سوریا و کۆنترۆڵکردنی ناوچە کوردییەکان
لەلایەن کوردەوە درووستبوو، ئەم دامەزراوە سیاسییە لەگەڵ پەیەدە و تەڤدەم لە سوریا
ناکۆکە و بە وتەی خۆیان کاری سیاسیان سنوردارکراوە لەلایەن پەیەدەوە.
693 جار خوێندراوەتەوە