قاچاخچەیەکی خەڵكی
هەرێمی کوردستان کە چەند ساڵێک لەنێوان وڵاتانی ئەوروپیدا قاچاخچی بووە لە وڵاتی
ئیسپانیا دەستگیرکراوە و بە چوارساڵ زیندانی حوکمدراوە.
بەپێی زانیارییەکانی
پڕۆژەی کۆچبەر، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی شوانە ڕەفیق بووە و لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ
٢٠١٨ زیاتر لە ١٠٠ کەسی لە ئیسپانیاوە بە بارهەڵگر گواستوەتەوە بۆ بەریتانیا.
بەپێی زانیارییەکان
شوانە لەو ماوەی کاریکردووە و کۆچبەرانی ڕەوانەی بەریتانیا کردووە ٨٥٠ هەزارجونەی
ئیستەرلینی بە دەستخستووە.
دوو تۆمەت ئاڕاستەی
شوانە ڕەفیق کرابوون لە سەرەتاوە کە بازرگانی بەمرۆڤ و سپیکردنەوەی پارە بوو، بۆ
ئەم دوو تۆمەتە داوکاری ئیسپانیا داوای ١٤ ساڵ زیندانی کردبوو، بەڵام دواتر
بڕیارەکە کەم کرایەوە.
ژنەکەى شوانە و شەش کەسی تری باندە قاچاخچییەکە
بە ماوەیەک زیندانیکردن سزادران کە لە شەش مانگەوە بۆ دوو ساڵ دەستپێدەکات، بەڵام
بەهۆی نەبوونی پێشینەى تاوان لە ئیسپانیا، سزاکەیان جێبەجێ ناکرێت.
بەشێک لە تاوانەکەی قاچاخچییە کوردەکە ئەوەیە کە کاتێک کۆچبەرەکانی
کردووەتە ناو بارهەڵگرەکانەوە، شۆفێری بارهەڵگرەکان بەم حاڵەتەی نەزانیووە و لە
ڕێگادا بۆ بەریتانیا ڕەچاوی بارودۆخی ئەو کەسانەی نەکردووە.
2294 جار خوێندراوەتەوە