ڤیدیۆ..لە کافتریاکانی هەولێر ژمارەیەک ئامێری قومار دەستی بەسەرداگیرا

KNN : Kurdish News Network
11:11 - 03/12/2019
کوردستان
+
-

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند بەهاوکاری هێزە ئەمنیەکان توانراوە هەڵمەتێکی چروپڕ لەناو شاری هەولێر ئەنجامبدرێت و دەست بەسەر کۆمەڵێک ئامێری پارە بەهەدەردان و قوماردا بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد ئامێرەکان لەناوبران و رێگە نادرێت جارێکی تر ئەو شوێنانە ئەو کارانەیان تێدا بکرێت.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر داواشی لەهاوڵاتیان کرد لەکاتی بینینی ئەو شتانە لە کافتریا و شوێنە گشتیەکاندا هێزەکانی پۆلیس ئاگاداربکەنەوە.

1200 جار خوێندراوەتەوە