سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا و بکوژرەکانیش هەڵاتن.
بەپێی زانیاریەکان
گەنجەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و
دانیشتونی گەڕەکی پەنجا عەلییە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی
کەرکوک رایگەیاند بکوژەکان ئۆتۆمبیلێکی جۆری هۆندای رەنگ رەساسیان پێ بووە،بەڵام ئۆتۆمبیلەکەیان جێهشتووە و هەڵاتون.
دوای روداوەکەش هێزەکانی پۆلیس گەیشتۆتە
شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە.
20515 جار خوێندراوەتەوە