ڤیدیۆ.. جێنشینی ئەبوزەبی دەستی منداڵێکی ماچکرد

08:59 - 02/12/2019
جیهان

جێنشینی ئەبوزەبی بۆ دڵدانەوەی منداڵیکی وڵاتەکەی دەچێتە ماڵیان و دەستی ماچ دەکات.

لە کاتی پێشوازیکردن لە محەمەد بن سەلمانی جێنشینی سعودیە، منداڵێک دەست دەهێنێت بۆ تەوقەکردن لەگەڵ محمەەد بن زاید، بەڵام بن زاید ئاگای لە منداڵەکە نابێت و تەوقەی لەگەڵ ناکات، بەو هۆیەوە منداڵەکە دڵتەنگ دەبێت.

بۆ دڵدانەوەی منداڵەکە جێنشینی ئەبوزەبی چووە ماڵی کچە منداڵەکە و داوای لێبوردنی لێکرد و چەند جاریکیش دەستی ماچکرد.

2225 جار خوێندراوەتەوە