ئیسرائیل لە ١٧ ساڵدا ٤٨ ملیار دۆلار زیانی بە فەڵەستین گەیاندووە

KNN : Kurdish News Network
07:29 - 02/12/2019
جیهان
+
-

بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل لە ١٧ ساڵی رابردوودا بڕی ٤٨ ملیار دۆلار زیانی لە ئابوری فەڵەستین داوە.

لە راپۆرتێکی کۆنفرانسی گەشەپێدان و بازرگانی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە کراوە، لە ساڵی ٢٠٠ بۆ ٢٠١٧ فەڵەستین بەهۆی داگیرکارییەکانی ئیسرائیلەوە ٤٧ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی کردووە. ئەم پارەیەش دەکاتە بودجەی ساڵی ٢٠١٧ی فەڵەستین.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەگەر ئەم زیانە بەر ئابوری فەڵەستین نەکەوتبا، دەتوانری دوو ملیۆن هەلی کار بۆ هاوڵاتیانی فەڵەستین بڕەخسێنرێت.

راپۆرتەکە ئامۆژگاری هەردوو وڵاتی کردووە بۆ دانیشتن و گفتوگۆ و داوای لە ئیسرائیلیش کردووە دەربارەی بازرگانیی و دارایی زانیاری بە لایەنی فەڵەستینی بدات و رێگە لەم زیانانە بگرن.

1153 جار خوێندراوەتەوە