لەهێرشێکدا بۆسەر کڵیسایەک ١٤ کەس لە بورکینا فاسۆ کوژران

KNN : Kurdish News Network
09:34 - 02/12/2019
جیهان
+
-

لە هێرشێکی چەکداریدا لە وڵاتی بورکینا فاسۆ لە کیشوەری ئەفریقا ١٤ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دیکەی ناو کڵیساکە برینداربوون.

 

سەرچاوە هەواڵییەکان دەڵێن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هێرشی چه‌كداریان كردووه‌ته‌ سه‌ر كڵێسایەکی کرستیانە پرۆتیستتانەکان له‌ ناوچه‌ی فۆتۆری.

لە نێو ئەو ١٤ کەسەدا کە کوژراون یەکێکیان قەشەیەکە و ئەوانی دیکە ئەو کەسانەن کە خۆیان بۆ مەراسیمێکی ئاینی ئامادەکردووە.

ڕووداوەکانی بورکینا فاسۆ لەماوەی ئەمساڵدا بەهۆی گرووپە توندڕەوەکانەوە تەواو زیادیکردووە، بە جۆرێک لە ماوەی چوار ساڵدا ٦٠٠ کەس لە هێرشی ئەو گورپانەدا کوژراون.

بەهۆی ئاڵۆزی ناوچەکانی خۆرئاوا و ناوەراستی ئەو وڵاتەوە، باری نائاسایی ڕاگەیاندراوە و حکومەت دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئەو شوێنانەدا نەماوە.

853 جار خوێندراوەتەوە