ژمارەیەک پەرلەمانتار مەرج بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ دادەنێن

KNN : Kurdish News Network
04:05 - 01/12/2019
عێراق
+
-

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داوا دەکەن سەرۆک وەزیرانی تازەی وڵات چەند مەرجێکی تێدابێت، لەوانە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ هیچ پۆستێکی وەرنەگرتبێت.

 

 بەپێی بەڵگە نامەکان کە واژووی 45 پەرلەمانتاری عێراقی لەسەرە، داوایانکردوە پەرلەمان بە بڕیارێک سەرۆک کۆمار ناچار بکات ئەو کەسەی دیاریدەکرێت بۆ سەرۆکی حکومەت کەسێکی نیشتیمانی سەربەخۆ بێت.

هاوکات داواشیان کردوە ئەو کەسە نابێت لەدوای ساڵی 2003 هیج پۆستێکی وەرگرتبێت و جگە لە رەگەزنامەی عێراقی هیچ رەگەزنامەیەکی تری هەبێت.

 بەوتەی ئەو پەرلەمانتارانە ئەوەش لەپێناو رازیکردنی خۆپیشاندەران کە یەکێکە لە داواکارییەکانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێڕاق بە دەنگی 241 پەرلەمانتار نامەی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پەسەندکرد و داوای لە سەرۆک کۆمار کرد کەسێکی تر بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت.

1425 جار خوێندراوەتەوە