شاژنە ئێلیزابێسی دووەم
گرنگترین بڕیاری ژیانی دا ئەویش چۆڵکردنی تەختی پاشایەتیە لەماوەی 18 مانگی
داهاتوودا.
بەپێی هەواڵێکی
میدیاکانی بەریتانیا شاژنە ئێلیزابێسی دووەم بڕیاری داوە تەختی پاشایەتیی بۆ
شازادە چارلسی کوڕی چۆڵ بکات.
زانیارییەکان باس لەوە
دەکەن لە ئێستادا شاژنە ئێلیزابێسی دووەم ئامادەکاریی دەکات بۆ دانانی چارلسی کوڕی
لە جێگاکەی خۆی، شازادە چارلسیش لەگەڵ باوکیدا لەو بارەیەوە گفتوگۆیان
کردووە.
شاژنە ئێلیزابێسی دووەم ٦٧ ساڵە شاژنی
بەریتانیایە و لە مێژووی وڵاتەکەیدا درێژترین
ماوە فەرمانڕەوایی کردووە، لە ماوەی ١٨ مانگی داهاتووودا کاروبارەکانی گوستنەوەی
تەختی پاشایەتیی بۆ چارلسی کوڕی تەواو دەکات.
شاژنی بەریتانیا لە ٢١ی
نیسانی ١٩٢٦ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٥٦ەوە لە دوای مردنی باوکی بووە بە شاژنی
بەریتانیا.
30254 جار خوێندراوەتەوە