وەزیری دارایی هەرێم رەتیدەکاتەوە موچەی سێ مانگی کۆتایی
ئەمساڵی فەرمانبەران پاشەکەوت بکرێت و دەڵێت موچە لەکاتی خۆیدا دەدرێت.
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم رونکردنەوەیەکی
بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە پاشەکەوتکردنی
موچەی مانگەکانی 10 و 1 و 12 دورە لە راستیەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە لەسەرەتای دەستبەکاربونی وەک وەزیر
موچە دوانەکەتووە و لەکاتی خۆیدا دابەشکراوە.
وەزیری دارایی داواش دەکات، هاوڵاتیان هۆشیاربن و باوەڕ
بەهەندێک هەواڵ نەکەن، بەڵکو هەموو بڕیار و رێنماییەکان لە راگەیاندنی وەزارەتی
دارایی بەشەفافی بڵاودەکرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانتارێک رایگەیاند، کە
وەزارەتی دارایی پێشنیاری کردوە موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت بکرێت.
15747 جار خوێندراوەتەوە