ئازاد عوسمان، بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگ لە گەرمیان، دوای چەند
کاتژمێرێک بە کەفالەت ئازادکرا.
رادیۆی دەنگ بڵاویکردووەتەوە، ئازاد عوسمان، بەڕێوەبەری
رادیۆکە بە کافالەتی یەک ملیۆن دینار ئازادکراوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی رادیۆکەبێت، دەستگیرکردنی ئازاد عوسمان، پەیوەندی بە هەواڵێکەوە
هەبووە لە ساڵی ٢٠١٥دا، بەڵام ئەمڕۆ دادگا کەفالەتەکەی هەڵوەشاندبووەوە و بڕیاری دەستگیرکردنی
ئەو ڕۆژنامەنووسەی دەرکرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ، سەنتەری میترۆ رایگەیاند
دەستگیکردنی رۆژنامەنوسان وەک تۆڵە بەکاردێت.
785 جار خوێندراوەتەوە