ئەمڕۆ سێشەممە، ( ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩) نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە بۆ ١٢٠ هەزار و ٨٥٠ دینار.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٢٠ هەزار و ٦٥٠ دیناربوو.
دوای دەستپێکردنی ناڕەزایی
و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی عێراق، بەهۆی هەبوونی ترس و دڵەڕاوکێ، خەڵک مامەڵەی
ئاڵۆگۆڕی پارەیان تەواو کەمکردەوە ئەمەش کاریگەری خستەسەر جوڵەی بازاڕ و بەو هۆیەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی سەد دۆلاری ئەمریکیی لە ١٢٠ هەزار تا ١٢٢ هەزار و ٧٠٠ دینار بەرزبووەوە.
11414 جار خوێندراوەتەوە