ڤیدیۆ... گەڕی سێیەمی ئۆتۆمبیلەکانی تورکیا و ڕوسیا بە بەرد پێشوازیان لێکرا

KNN : Kurdish News Network
11:17 - 08/11/2019
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ ٨ی تشرینی دووەم گەڕی سێیەمی هێزەکانی تورکیا و ڕوسیا لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد و جارێکی دیکە لەلایەن خەڵکی ڕۆژئاواوە بە بەرد پێشوازیان لێکرا.

 

گەری هاوبەشی ئۆتۆمبیلەکانی تورکیا و ڕوسیا لە سنوورەکانی قامشلۆ و کۆبانێ دەبێت و ئەمجارەشیان لە هەردوو ناوچەکە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەرد بارانی کاروانی ئۆتۆمبیلەکانیان کرد.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ڕوسیا و تورکیا هێزی هاوبەشی ئەو دوو وڵاتە لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا کە زیاتر سنووری قامشلۆ و کۆبانێ دەگرێتەوە بەردەوام دەبێت و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لەو ناوچانە دەکشێنەوە.

1631 جار خوێندراوەتەوە