ماوەی ١٠ ڕۆژە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامە و بەغدا بۆتە شارێک بۆ
درووشم و هێزی تەواوی خۆپیشاندەران.
خۆپیشاندەران بە چەندین شێواز گوزارشت لە درووشمەکانیان دەکەن، ئەمڕۆ لەسەر
دیوارەکان درووشمەکانیان کرد بە وێنە.
لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا کچان و کوڕانی خۆپیشاندەر لەسەر دیوار و ژێر
پردەکان دەنەخشێنن و گوزارشت لە کوشتنی خۆپیشاندەران دەکەن لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانەوە.
خۆپیشاندەران جارێکی دیکە دۆستە هەمیشەییەکەیان لەبیر نەکرد کە ماتۆڕێکی سێ
تاییە و پێی دەڵێن "توک توک" و لەناو وێنەکانی سەر دیوارەکان نەخشاندیان
و گوزارشتیان لە ڕۆڵی ئەو جۆرە ماتۆڕەکرد.
1286 جار خوێندراوەتەوە