دیارترین سودەکانی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ پێش نانی بەیانی

KNN : Kurdish News Network
07:03 - 30/10/2019
تەندروستی
+
-

بەگوێرەی توێژینەوەکان، خواردنەوەی ئاوی لیمۆ پێش نانخواردنی بەیانی سودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی کلیڤلاند، ئاماژەی بەوەکردووە، خواردنەوەی کوپێک لە تێکەڵەی ئاوی گەرم و لیمۆ، پێش نانی بەیانی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزیت و چەندین سودی هەیە.

گرنگترین سودەکانی خواردنی لیمۆ لە بەیانیاندا:

-یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات:

ئەگەر بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ ئاوی لیمۆ بخۆرێتەوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و چەوری ناو ماسولکەکان و دەوری ورگ دەتوێنێتەوە.

- کرداری هەرس باشدەکات:

ئەو ترشەی لە لیمۆدا هەیە هاوکاری زیادبوونی ترشی ناو گەدە دەدات کە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەندا ترشی گەدە کەمدەبێتەوە، بەو جۆرە کرداری هەرس باشتر دەکات.

- پارێزگاریی لە جگەر دەکات

بەهۆی ئەو ماددە خۆراکییانەی لە لیمۆدا هەیە جگەر لە ژەهر پاک دەکاتەوە

- سەرچاوەی ڤیتامین C

بەیانیان دوای لەخەو هەستان تێکەڵکردنی ئاوی نیو لیمۆ و خواردنەوەی لەگەڵ کەمێک ئاوی گەرمدا، شەش گەرمۆکە بۆ لەش دابیندەکات، بەو جۆرە جەستە ڤیتامین سی بەدەستدەهێنێت کە لە ڕۆژێکدا پێویستییەتی، لەگەڵ ئەوەشدا پاریزگاری لە پێست دەکات دژیی زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری و دەرکەوتنی زیپکە.

- دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم

جەستە بەبێ پۆتاسیۆم ئەرکەکانی بە باشی جێبەجێ ناکات، چونکە کانزایەکی گرنگە بۆ ماسولکەکان و دەمارەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی خوێی زیادە دەبێتەوە لە خوێندا کە هۆکارە بۆ بەرزە پەستانی خوێن.

- ڕێگری لە بەردی گورچیلە دەکات

ئاوی لیمۆ پارێزگاریی لە ترشی ستریک دەکات کە لە میزدا بوونی هەیە و رێگرە لە دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا.

6225 جار خوێندراوەتەوە