برنج یان نان، کامیان بۆ تەندروستی باشترە؟

KNN : Kurdish News Network
06:34 - 23/10/2019
تەندروستی
+
-

خواردنی برنج یان نان؟ کامەیان سودیان بۆ تەندروستی مرۆڤ زیاترە؟ شارەزایان باس لەوەدەکەن خواردنی برنج زیانی زیاتر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

 
خواردنی برنج بڕێکی زۆر ڤیتامین و پێکهاتە بۆ مرۆڤ دابین دەکات، بەڵام نان بڕیكی کەمتر یەکەی گەرمی و کاربۆهێدراتی تێدایە بۆیە ئەوانەی زیاتر نان دەخۆن کەمتر کێشیان زیاد دەکات و رێژەی شەکر و کۆلیسترۆڵ لە خوێنیاندا کەمترە لە چاو ئەو کەسانەی زیاتر برنج دەخۆن.

لە پەرداخێک برنجی لێنراودا ١٦٠ یەکەی گەرمی هەیە و خوێی مەعدەنی و ئاو و پرۆتین و پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و ئاسن و یۆدی تێدایە. بەڵام لە ١٠٠ گرام ناندا بڕی ٢٥٠ بۆ ٢٨٠ یەکەی گەرمی تێدایە و جیاوازی لە نێوان نانی سپی و بۆردا نییە.

شارەزایان ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پرۆتین کاربۆهێدرات لە برنجدا هۆکارێکە بۆ قەڵەوبوون و زیادبوونی کێش و خواردنی نان لە برنج باشترە.

5919 جار خوێندراوەتەوە